پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌یت به تۆماركردنی دۆمه‌ین و هۆست پێویسته خۆت تۆماركردبێت
بۆ تۆماركردنی دۆمه‌ین و هۆست ئه‌و هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه
كلیك له‌سه‌ر دوگمه‌ی هۆست بكه وه‌ك ئه‌م وێنه
پاشان ده‌بینیت دوو پلان هه‌یه ئه‌مه‌ش جیاوازی نێوانیانه
پلانی یه‌كه‌م 100 گێگا بایت قه‌باره و ترافیكه پلانی دووه‌م بێ سنور قه‌باره و ترافیكه
پلانی یه‌كه‌م پارك دۆمه‌ین له‌گه‌ل نیه پلانی دووه‌م پارك دۆمه‌ین له‌گه‌ڵه ده‌توانی هۆستێك به چه‌ند دۆمه‌ین بكرێته‌وه نموونه
microkurd.com وه microkurd.net وه microkurd.org هه‌رسێكیان به یه‌ك هۆست ببه‌ستیت
پلانی یه‌كه‌م پالپشتی ZLIB ناكات پلانی دووه‌م پاڵپشتی ZLIB ده‌كات كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك سكرێپت داواكراوه
وه هه‌ردوو پلان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی cPanel زمانی كوردی له‌گه‌ڵ دایه وه هه‌موو هه‌فتانه و مانگانه باك ئه‌پی مالپه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵده‌گیرێت هه‌ركاتێك ماڵپه‌ره‌كه‌ت هاك كرا یاخود سڕایه‌وه یاخود توشی هه‌ر گرفتێكی جۆراوجۆر هات ده‌توانی داوا بكه‌یت بۆت بگه‌ڕێنیه‌وه هه‌فته‌ی پێشوو یاخود مانگی پێشوو هه‌مووی وه‌ك خۆی لێدێته‌وه ئه‌مه یه‌كێكه له جوانترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سێرڤه‌ری مایكرۆكورد كه ماڵپه‌ره‌كه‌ت ده‌پارێزێت له فه‌وتان
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌گشتی پلانی دووه‌م كاراتره بۆ مالپه‌رێكی گه‌وره و تۆكمه به‌ڵام بۆ ماڵپه‌رێكی ئاسایت ده‌وێت پلانی یه‌كه‌م گونجاوه
كلیك له‌سه‌ر ئایكۆنی داواكردن بكه وه‌ك ئه‌م وێنه
یاساكانی پێدانی هۆست به ووردی بخوێنه‌وه پاشان كلیك له‌سه‌ر چوارگۆشه‌ی به‌ڵێ ، ڕازیم به یاساكانی سه‌ره‌وه بكه پاشان هه‌نگاوی داهاتوو كلیك بكه وه‌ك ئه‌م وێنه
ئێستا پێویسته ناوه دۆمه‌ینێك دیاری بكه‌یت له دوو به‌ش پێكهاتووه
یه‌كه‌م\\ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كه‌م جارته ده‌ته‌وێت ناوه دۆمه‌ینی نوێ بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌ت دابنێیت ئه‌وه كلیك له‌سه‌ر تۆماركردنی دۆمه‌ینی نوێ بكه
دووه‌م \\ئه‌گه‌ر تۆ پێشتر مالپه‌رت له كۆمپانیایه‌كی تر كریوه ده‌ته‌وێت بیگوازیته‌وه بۆ لای ئێمه ئه‌وه كلیك له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دۆمه‌ین بۆ مایكرۆكورد بكه
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كه‌مجارته ئه‌وه كلیك له‌سه‌ر یه‌كه‌م بكه پاشان له خانه‌ی ناوی دۆمه‌ین ئه‌و ناوه بنووسه كه ده‌ته‌وێت داینێیت بۆ مالپه‌ره‌كه‌ت وه له پاشگر كلیك له‌سه‌ر چوارگۆشه‌ی ئه‌و پاشگره بكه كه ده‌ته‌وێت بیكه‌یت به پاشگری ماڵپه‌ره‌كه‌ت پاشان كلیك له‌سه‌ر دوگمه‌ی تۆماربوون بكه وه‌ك ئه‌م وێنه
پاشان هه‌ر دۆمه‌ینێك گیرابێت له ته‌نیشتی ده‌نووسرێت پێشتر گیراوه واته تۆ ناتوانی به‌و ناوه داینێیت به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ته‌نیشتی چوارگۆشه كرابوو كلیكی له‌سه‌ر بكه واته ده‌توانی به‌و ناوه بیگریت پاشان كلیك له‌سه‌ر چوارگۆشه‌ی تۆماركردن بكه وه‌ك ئه‌م وێنه
پاشان چۆنیه‌تی پاره‌دانی دۆمه‌ین و هۆسته‌كه دیاری بكه 4 ڕێگه هه‌یه یه‌كه‌م \\ ڕاسته‌وخۆ (بریكار) دووه‌م\\ویسترن یونیون (Westren union) سێیه‌م\\ پای پاڵ (paypal) چواره‌م\\\\مۆبی كاش(mobi cash)
ئه‌و هه‌نگاوه دیاری بكه كه له‌گه‌ڵ تۆدا گونجاوه پاشان كلیك له‌سه‌ر هه‌نگاوی داهاتوو بكه وه‌ك ئه‌م وێنه
ئێستا تۆماركردنی دۆمه‌ین و هۆست كۆتای هات وه‌ك ئه‌م وێنه
پاش واصڵ كردنی بڕه پاه‌ی دیاریكراو له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا دۆمه‌ین و هۆسته‌كه ئه‌كتیڤ ده‌كرێت زانیاریه‌كان ده‌نێردرێت بۆ هه‌مان ئیمه‌یل كه خۆت پێ تۆمار كردوه وه له رێگه‌ی تیكت بۆت ڕه‌وانه ده‌كرێت
هه‌ر كێشه و گرفتێك له هه‌ر یه‌كێك له‌م هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه هاته پێش ده‌توانی په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌یت چ له رێگه‌ی ژماره مۆبایله‌كانه‌وه یاخود له رێگه‌ی ناردنی تیكت یاخود له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه ئێمه به‌خۆشحاڵیه‌وه كارئاسانیت بۆ ده‌كه‌ین
ئێره كلیك بكه بۆ گه‌ڕانه‌وه
|